زێدان لە گاریس بەیل تووڕەیە
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزی (زێنەدین زێدان)ی راهێنەری ڕیاڵ مەدرید هەست بە تووڕە بوونێکی زۆر دەکات بەرانبەر بە مانەوەی گاریس بەیل لە یانەی شاهانە و بۆ هۆکاری تێک چوونی گرێبەستێکی گرنگی یانەکەی دادەنێت.
ڕۆژنامەی (دەیلی ستار)ی ئینگیزی ئاماژەی کردوە کە زێدان زۆر بەرانبەر مانەوەی گاریس بەیل دڵتەنگ و تووڕەیە و هەست دەکات بەهۆی مانەوەی ئەو لە ریاڵ مەدرید گرێبەستی کیلیان مباپی لە کیس چوو، هەروەها بەیل بەهۆکاری ڕۆیشتنی مباپی بۆ یانەی پاریس سان جێرمان دەزانێت لەبەر ئەوەی پێشتر یاریزانە فەرەنسییە لاوەکە ڕایگەیاندبوو کە هاتنی بۆ مەدرید پەیوەندی بە ڕۆیشتنی یاریزانە وێلزییەکە هەیە.
ئەوەی زیاتر زیزۆی نیگەران کردوە ئەوەیە کە ئاستی گاریس بەیل بەهۆی پێکانە یەک بەدوای یەکەکان دابەزینێکی بەرچاوی بە خۆیەوە بینیوە، ئەوەش بوە هۆکاری سەرەکی لەسەر چاوپۆشینی شەیتانە سوورەکان لە واژۆ کردنی گرێبەستێک بە بەهای 100 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ یاریزانەکە بەر لەوەی میڕکاتۆی هاوینە تەواو بێت.
ئاشکرایە کە کیلیان مباپی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بە گرێبەستێک بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە یانەی پاریس کرد و هەروەها یانە پاریسییەکە مافی ئەوەی هەیە بە بەهای 160 ملیۆن یۆرۆبە فەرمی یاریزانەکە بکڕێت.
زێدان لە گاریس بەیل تووڕەیە
Reviewed by hishyar
on
سبتمبر 02, 2017
Rating:
Reviewed by hishyar
on
سبتمبر 02, 2017
Rating:


ليست هناك تعليقات: