بارسێلۆنا هۆکاری شکست خواردنی گرێبەستی کۆتینیۆی لە دوایین ساتەکان ئاشکرا کرد
لەم بارەیەوە، (ئالبێرت سۆلێر) باسی نهێنییەکانی دوایین ساتەکانی میرکاتۆی ئەم هاوینەی سەبارەت بە میرکاتۆ ئاشکرا کردو گوتی “لە کاتێکدا شتەکان بە شیوەیەکی باش دەڕۆیشتن یانەی لیڤەرپول داوای 200 ملیۆن یۆرۆی یۆرۆی لەبەرانبەر دەستبەرداربوون لە یاریزانە بەڕازیلییەکە کرد، ئەوەش ئێمەش تووشی بارێکی ناخۆش کرد و بڕیارمان دا لە ئەنجامدانی گرێبەستەکە پاشە کشە بکەین، بەرپرسەکەی بارسا گوتیشی بازاری ئەم هاوینە زۆر جیاواز دەرکەوت، نرخەکان بە شێوەیەکی شێتانە ڕوو لە بەرزبوون بوون، ئەو نرخەی لیڤەرپولیش داوای کرد نرخێکی خەیاڵی بوو.
ئاشکرایە کە گرێبەستی ڕۆیشتنی فیلیپ کۆتینیۆ بۆ یانەی بارسێلۆنا بە بن بەست گەیشت و ئەوەش هاندەرانی یانە کەتەلۆنییەکەی بێ ئومێد و خەمناک کرد، بە تایبەتی دوای ئەوەی لە چەند سەرچاوەیەکی بەهێز هەواڵی تەواو بوونی گرێبەستەکە ڕاگەیاندرابوو، بەڵام لەگەڵ تەواو بوونی دوایین وادەی گواستنەوەی یاریزانان کارەکە شکستی خوارد و کۆتینیۆ هەر لە ڕێدز مایەوە ئەوەش وای کرد کە یانەی بارسێلۆنا بەرانبەر بە هەوادارانی بە کەم تەرخەم لە قەلەم بدرێت.
بارسێلۆنا هۆکاری شکست خواردنی گرێبەستی کۆتینیۆی لە دوایین ساتەکان ئاشکرا کرد
Reviewed by hishyar
on
سبتمبر 02, 2017
Rating:
Reviewed by hishyar
on
سبتمبر 02, 2017
Rating:


ليست هناك تعليقات: