Top Ad unit 728 × 90


کۆنفرانسی رۆژنامەنوسی ئیدارەى بەرشەلۆنە کۆتایی هات

دواى نيوەرۆى ئەمرۆ ئيدارەى يانەى بارشەلۆنە كۆنفرانسێكى رۆژنامەوانى ئەنجامدا و تێيدا وەڵامى ئەو گوومان و پرسيارانەى دايەوە كە ئاراستەيان دەكرێت, هەروەها باسى لە هۆكارى واژۆنەكردنى گرێبەست لەگەڵ كۆتينيۆ و ديماريا ئاشكرا كرد
. رۆبێرت فێرناندێز (بەڕێوەبەری وەرزشی بەرشەلۆنە): پێموایە دیلۆڤیۆ سودی زۆر دەبێت بۆ بەرشەلۆنە و دەتوانێت لە چەند جێگەیەک یاریی بکات
. رۆبێرت فێرناندێز: سیمیدۆ بەرگریکارێکی بەتوانایە و بە 30 ملیۆن یۆرۆ کریومانە ، کەسی زۆر هەبوو بیکرین بۆ ئەو جێگەیە بەڵام دواجار سیمیدۆمان هەلبژارد رۆبێرت فێرناندێز: متمانەم بەوەهەیە کە پاولینیۆ ئاستێکی هێندە بەرز پێشکەش دەکات بەتەواوی وەڵامی رەخنەکان دەداتەوە
 رۆبێرت فێرناندێز: 40 ملیۆن یۆرۆ کەوتوە لەسەر ئێمە پاولینیۆ پێمانوایە ئاستێکی بێ وێنە پێشکەش دەکات رۆبێرت فێرناندێز: توانایەکی زۆرمان سەرف کرد لە کرینی دیمبلی و پێمانوایە زۆر لە کێشەکانمان چارەسەر دەکات رۆبێرت فێرناندێز: مارلۆن و مونیر و سامبەر بەخواستن فرۆشران بۆ ئەوەى کاتی زیاتریان پێبدرێت ، بەلام ماسیۆمان فرۆشت چونکە فیرمایلینمان هەیە سۆلێر

(بەڕێوەبەری هونەری بەرشەلۆنە): لیڤەرپوڵ داواى 200 ملیۆن یۆرۆی دەکرد بۆ فرۆشتنی کۆتینیۆ سۆلێر: پێمانوابوو 200 ملیۆن یۆرۆ زۆرە بۆیە بریارماندا وازلە گرێبەستەکە بهێنین سۆلێر: با شتێکتان بۆ رونبکەمەوە وەرزی رابردوو بۆندێک نەبوو 100 ملیۆن یۆرۆ بێ بۆگبا هەموو شتێکی گۆڕی، ئێستا گۆڵچی بە 50 ملیۆن یۆرۆ دەکردرێت سۆلێر: پێموایە ئێستا یانەیەکی بەهێز و تۆکمەمان هەیە سۆلێر: کاتێک هەر یاریزانێکمان دەویست بیکرین دەیانزانی پارەى نەیمارمان پێیە نرخەکەیان زۆر بەرزدەکردەوە سۆلێر: گەورەترین گرێبەستمان لە مێژوی یانەکە ئەنجامداوەو نامانەوێت خۆمان توشی قەیرانی دارایی بکەین سۆلێر: ئەو رۆژەى نەیمار بریاری رۆیشتنی دا ئەو رۆژە ئێمە زانیمان نەک پێشتر زانیاریمان هەبوبێ سۆلێر: 19 ی مانگی 7 نەیمار پێی وتوین کە دەروات بۆ پاریس سانجێرمان ئەو کاتە ئێمە پێمان زانی نەک پێشتر زانیبێتمان سۆلێر : کۆتایی وەرز ئاستی یانەکە دەبینین چۆنە سۆلێر: لە گواستنەوەکانی زستاندا چاوێک بە ریزەکانمان دەخشێنینەوەو کەم و کورتیەکان چارەسەر دەکەین رۆبێرت فێرناندێز: میسی باشترین یاریزانی جیهانە و ئێستا لەلایەن کۆمەڵێک یاریزانی باشەوە هاوکاری دەکرێت رۆبێرت فێرناندێز: نوێکردنەوەى بۆندی میسی هیچ کێشەیەکی تیا نەماوەو تەنها ئیمزاکردنەکەى ماوە سۆلێر: هیچ کەسێک دەست لەکار ناکێشێتەوە، ئەگەر 270 ملیۆن یۆرۆمان خەرجبکردایە خۆمان دەخستە ژێر قەرز و رێزی یانەکەشمان نەدەگرت سۆلێر: تەنها نەیمار خۆی بەرپرسیارە لە رۆیشتنی لە بەرشەلۆنە سۆلێر: پاش ئەو هەموو گفتگۆ و قسە کردنەى نێوانمان ، دوێنێ لیڤەرپول وتی کۆتینیۆ بە 200 ملیۆن یۆرۆ دەفرۆشین، ئاستەمە ئەو پارەیە بدەین بەو یاریزانە و یانەکەش بخەینە هێڵی سوری زەرەر کردنەوە
کۆنفرانسی رۆژنامەنوسی ئیدارەى بەرشەلۆنە کۆتایی هات Reviewed by hishyar on سبتمبر 02, 2017 Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.